AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٥ ١٥:٤٥

سەرۆکی مەجلیسی ئێران:

ئەمڕۆ موسڵمانان دەتوانن هاوار بکەن فەلەستین پایتەختی جیهانی ئیسلامە

ئەمڕۆ موسڵمانان دەتوانن هاوار بکەن فەلەستین پایتەختی جیهانی ئیسلامە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هێشتا پرسی فەلەستین زیندووە وتی: موسڵمانان دەتوانن هاوار بکەن ئەمڕۆ فەلەستین پایتەختی حیهانی ئیسلامە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محمەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە وتەدانێکدا پێش خوتبەکانی نوێژی هەینی تاران رایگەیاند: ڕژێمی زایۆنی دەیەویست پرسی فەلەستین لەبیر بکرێت بەڵام ئەمڕۆ زیاتر لە هەر زەمەنێکی تر پرسی قودس و فەلەستین لە جیهانی ئیسلام و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بووەتە ڕۆژەڤ.

قالیباف وتی: ئەمرۆ بە بەرەکەتی قودس، هەموو موسڵمانان دەتوانن بەرزتر لە رابردوو بڵێن قودس پایتەختی فەلەستینە و فەلەستینیش پایتەختی جیهانی ئیسلامە.

وتیشی: ئێمە دەبینین خولی سازش، تەسلیم بوون و شکستی موسڵمانان گۆڕاوە بۆ عێززەت، شانازی و زیندوو کردنەوە و بووژانەوەی دووبارەی ئیسلام. رژێمی زایۆنی هیوای بەوە بوو بەرەی گەنجی فەلەستین ، چی دیکە پرسی فەلەستینی بۆ گرینگ نەبێت و لەبیری بکات و هەوڵیان دا ئێران و بەرەی بەرخۆدان وەک مەترسی بۆ وڵاتانی ئیسلامی بناسێنن کەچی شکستیان هێنا.

زیادیشی کرد : ئەوان هەوڵیان لە جیهانی ئیسلامدا ئاژاوە بنێنەوە و ئێران وەکوو کێشە لە جیهانی ئیسلام بناسێنن بەڵام رێبەری حەکیمی شۆرشی ئیسلامی ئێران بە وردی ئەم بابەتەی کۆنترۆڵ کرد. و برایەتی شیعە و سوننەی کردە بنەما و ئەمەش بۆ ئیسلام بوو و بۆ شکست دان بە رژێمی زایۆنی و رێگری لە برا کوژی.

News ID 45673

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha